دژە تیرۆری کوردستان وا دەڵێت
لە سنووری دهۆک فڕۆکەیەکی بێ فڕۆکەوان ئۆتۆمبێڵێکی کردووەتە ئامانج
964+
ژووری هەواڵ
دژە تیرۆری کوردستان رایگەیاند، ئەمڕۆ ئێوارە لەسنووری نێوان دوو گوندی ناحیەی کانی ماسێ فڕۆکەکانی تورکیا ئۆتۆمبێڵێکی چەکدارانی پەکەکەی کردووەتە ئامانج.
بەپێی راگەیەندراوەکە، ئەوانەی سەرنشینی ئۆتۆمبێڵەکە بوون چەکداری پەکەکە بوون و یەکێکیان بەرپرس بووە.
ئەو شوێنەی رووداوەکەی لێ روویداوە نێوان گوندی میسکا و دەرگەلێی بووە لە ناحیەی کانی ماسێی قەزای ئامێدی، دژە تیرۆری کوردستان دەڵێت، سێ چەکداری پەکەکە کوژراون و یەکێکیان بەرپرسە.
964 لەزاری شایەتحاڵێکی نزیکی شوێنەکە پشتڕاستی رووداوەکەی کردەوە، بەڵام ئەو شایەتحاڵە دەڵێت یەک کەس کوژراوە.