هێلیكۆپته‌رێك بۆ نه‌خۆشخانه‌ى پیرمام دابین كرا
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
به پێی زانیارییه‌كانى 964 هێلیكۆپته‌رێكی تایبه‌ت بۆ نه‌خۆشخانه‌ى قه‌زاى پیرمام دابین كراوه و دوو رۆژ له‌مه‌وبه‌ریش تێستى فڕین و نیشتنه‌وه به‌و هێلیكۆپته‌ره كراوه.
د. كامه‌ران عومه‌ر، به‌ڕێوه‌به‌رى نه‌خۆشخانه‌ى گشتى پیرمام بۆ 964 پشتڕاستى كرده‌وه كه هێلیكۆپته‌رێك بۆ نه‌خۆشخانه‌كه‌یان دابینكراوه.
وتیشی “هێلیكۆپته‌ره‌كه سه‌ربازییه و تایبه‌ت نیه به ته‌ندروستییه‌وه، به‌ڵام بۆ حاڵه‌ته به په‌له و لهناكاوهكان به‌كارى ده‌هێنین”.
به قسه‌ى به‌ڕێوه‌به‌رى نه‌خۆشخانه، رۆژانه لانیكه‌م چوار حاڵه‌تى له‌ناكاو دێته نه‌خۆشخانه‌كه‌یان و ده‌نێردرێن بۆ هه‌ولێر.