لەکاتی دەستگیرکردنی مادەی هۆشبەری لابووە

بە مقەس قفڵی دوکانی شکاندووە و دزی کردووە

964+

فەهمی نەبی

پۆلیسی ئیدارەی سەربەخۆی سۆران دەستگیرکردنی تۆمەتبارێکی راگەیاند کە لەبازاڕی سۆران قفڵی دوکانێکی شکاندووە و پارەی لێ بردووە، پۆلیس دەڵێت ئەگەر سکاڵاتان هەیە پەیوەندی بکەن.

ئەمڕۆ هەینی پۆلیسی سۆران دەستگیرکردنی ئەو تۆمەتبارەی راگەیاند دەڵێت، ئەو دوکانەی دزیەکەی لێکردووە لەشەقامی کاوەیە لەبازاڕی سۆران.

پۆلیس دەڵێت دوای ئەوەی ناسنامەی کەسەکە ئاشکرا کراوە، دەرکەوتووە ئەو کەسە دانیشتووی هەولێرە و لەلایەن پۆلیسی نەهێشتنی تاوانی هەولێر دەستگیرکراوە، لەکاتی دەستگیرکردنی دەرکەوتووە مادەی هۆشبەری جۆری کریستاڵی لابووە، دانیناوە بەوەی لە شاری هەولێریش دزی دیکەی کردووە.

پۆلیس دەڵێت بەپێی مادەی 433 راگیراوە و لێکۆڵنیەوەی لەگەڵ دەکرێت، هاوکات داوا لە هاوڵاتیان کراوە هەر کەسێک سکاڵای هەیە دەتوانێت پەیوەندی بکەن بە ژمارەکانی 104 و 124 و 134 بەشێوەی خۆڕایی.

سێ کەس لەسەر دزینی مۆبایل و کەلوپەلی خانوو دەستگیر کرا...

سێ کەس لەسەر دزینی مۆبایل و کەلوپەلی خانوو دەستگیر کران