دروشمه‌كانیان سووتاند

قوتابیه‌كی کۆلیژی پزیشكیی گه‌رمیان: پێیان وتووین بڕۆین له‌ یۆنان بخوێنن

964+
میلاد جه‌لال – گه‌رمیان

خوێندكارانی كۆلیژی پزیشكیی زانكۆی گه‌رمیان ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ گردبوونه‌وه‌یه‌كی جیاوازیان كرد و داوای داخستنی زانكۆكه‌یان ده‌كه‌ن، دروشمه‌كانی ده‌ستیشیان سووتاند.

ژماره‌یه‌كی زۆری خوێندكارانی كۆلیژی پزیشكی زانكۆكه‌ گردبوونه‌وه‌ و ئه‌و دروشمانه‌یان سووتاند، كه‌ ماوه‌یه‌كه‌ به‌رزی ده‌كه‌نه‌وه‌، چونكه‌ وه‌ك خۆیان ده‌ڵێن “بێ هیوا بوون”.
یه‌كێك له‌ خوێندكاره‌ كچه‌كان ده‌ڵێت “وه‌ڵامیان داوینه‌ته‌وه‌، به‌ڵام له‌ دڵی خۆیان”.

هه‌روه‌ها ده‌ڵێت، پێیان وتووین بڕۆن له‌ یۆنان بخوێنن.

خوێندكاره‌ ناڕازییه‌كان دوێنی به‌ڵێنیان دابوو ئه‌مڕۆ سه‌درییه‌كانیان بسووتێن، به‌ڵام ئه‌مڕۆ په‌شیمان بوونه‌وه‌ و بیروڕای جیاوازیان له‌مباره‌یه‌وه‌ تێكه‌وت.

چارەنووسی مامۆستایانی کۆلیژی پزیشکیی زانکۆی گەرمیان ن...

چارەنووسی مامۆستایانی کۆلیژی پزیشکیی زانکۆی گەرمیان نادیارە

فەرھاد قادر سەرۆکی زانکۆی گەرمیان پێشتر به‌ 964یان وتووه‌، چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی زانكۆكه‌یان له‌ ده‌ستی ئه‌واندا نییه‌.

كێشه‌كه‌ چییه‌؟
حكومه‌تی عێراق دان به‌ زانكۆی پزیشكیی گه‌رمیان دانانێت، بۆیه‌ خوێندكارانی كۆلیژی پزیشكی داوا ده‌كه‌ن زانكۆكه‌ دابخرێت و ئه‌وانیش دابه‌شی سه‌ر زانكۆكانی دیكه‌ بكه‌ن.

ئەمساڵ زیاتر لە 100 خوێندکاری کۆلیژی پزیشکیی زانکۆی گەرمیان بەھۆی ئەو گرفتانەوە داوای گواستنەوەیان کردووە بۆ کۆلیژی پزیشکیی زانکۆی سلێمانی، بەڵام بە پێی یاسای وەزارەتی خوێندنی باڵا تەنیا 20%ـی ئەوانەی داوای گواستنەوەیان کردووە قبوڵ دەکرێت.

داڕشتنه‌وه‌: ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا

زانکۆی گەرمیان بە مەرجی بێدەنگبوون لە کەموکوڕییەکان د...

زانکۆی گەرمیان بە مەرجی بێدەنگبوون لە کەموکوڕییەکان دەرچووی 12 وەردەگرێت