بەڵێننامەیان پێ پڕدەکەنەوە

زانکۆی گەرمیان بە مەرجی بێدەنگبوون لە کەموکوڕییەکان دەرچووی 12 وەردەگرێت

+964
میلاد جەلال – گەرمیان

خوێندکارانی تازە وەرگیراو لە کۆلیژی پزیشکی زانکۆی گەرمیان، لە کاتی ئەنجامدانی مامەڵەی وەرگرتنیان، بەڵێننامەیەکیان پێ پڕدەکرێتەوە کە لە داھاتوودا ناڕەزایی دەرنەبڕن بەرامبەر ئەو کەموکوڕییانەی لە کۆلیژی پزیشکی ھەیە، سەرۆکی زانکۆکەش رەتیدەکاتەوە مەبەستیان ھەڕەشەکردن بێت.

بە پێی ئەو بەڵێننامەیەی کە زانکۆی گەرمیان ناردوویەتی بۆ راگرایەتی کۆلیژی پزیشکی گەرمیان، وێنەیەکی بۆ 964 نێردراوە، “خوێندکار پابەند دەکات کە رازیبێت بەوەی زانکۆی گەرمیان دانپێدانراو نییە لەلایەن حکومەتی عێراقەوە، ھەروەھا تاقیگە و نەخۆشخانەی فێرکارییان نییە، دەبێت پابەندی سەرجەم رێکارەکانی کۆلیژەیان بن”.

لە کۆتایی بەڵێننامەکە نووسراوە، “نابێت ھیچ ھەڵوێستێک لە بارەی ئەو کەموکوڕییانە دەرببڕدرێت، ئەگەرنا خۆی بەرپرسیار دەبێت”.

+964صورة من منصة (شبكة):

فەرھاد قادر سەرۆکی زانکۆی گەرمیان بە 964ـی وت، “پڕکردنەوەی ئەو بەڵێننامەیە ئارەزوومەندانەیە، ئەوان دەیانەوێت ھەر لە سەرەتاوە خوێندکارانی تازەوەرگیراو ئاگادار بکەنەوە، کە ئەو کێشانە لە کۆلیژەکە ھەن، بۆ ئەوەی دواتر ناڕەزایی دەرنەبڕن و داوای گواستنەوە بکەن بۆ کۆلیژێکی دیکە و بڵێن ئاگاداری ئەو گرفتانە نەبووین”.

ئاماژەی بەوەش کرد، ئەمساڵ زیاتر لە 100 خوێندکاری کۆلیژی پزیشکیی زانکۆی گەرمیان بەھۆی ئەو گرفتانەوە داوای گواستنەوەیان کردووە بۆ کۆلیژی پزیشکیی زانکۆی سلێمانی، بەڵام بە پێی یاسای وەزارەتی خوێندنی باڵا تەنیا 20%ـی ئەوانەی داوای گواستنەوەیان کردووە قبوڵ دەکرێت”.

ئەمەش لە کاتێکدایە خوێندکارانی کۆلیژی پزیشکیی زانکۆی گەرمیان، دوو رۆژە لە بەردەم سەرۆکایەتی زانکۆکە گردبوونەوە دەکەن، داوای داخستنی کۆلیژەکەیان دەکەن و خوێندکارەکانیشی بگوازرێتەوە بۆ کۆلیژی پزیشکی زانکۆکانی دیکە.

خوێندکارەکانی: چارەنووسی کۆلیژی پزیشکی گەرمیان یەکلاب...

خوێندکارەکانی: چارەنووسی کۆلیژی پزیشکی گەرمیان یەکلابکەنەوە