64 پڕۆژەی ئاو و ئاوەڕۆ لە هەولێر جێبەجێ دەکرێن
964+
پێشەوا محەمەد
لە ماوەی شەش مانگی سەرەتای ئەمساڵدا لە کۆی 194 پڕۆژەی داواکراو 64 پڕۆژەی ئاو و ئاوەڕۆ لە سنووری پارێزگای هەولێر پەسەند کراون و لە جێبەجێکردندان.
کۆی پڕۆژە پەسەندکراوەکان لە بواری راكێشانی تۆڕی نوێی ئاوەڕۆ و چاكسازیی لە تۆڕەكانی ئاوەڕۆ و پێوێستییەكانی خاوێنكردنەوەی ئاوی خواردنەوە بوون، لەگەڵ دابینكردنی بۆری و هاوپێچەكانی بۆ گەنجینە و پڕۆژەكانی ئاو و دەستبەركردنی پەمپ و ماتۆڕ و هاوپێچەكانی بۆ پڕۆژەكانی پاڵاوتنی ئاو و بیرەكان.
بەڕێوەبەرایەتیی ئاو و ئاوەڕۆی هەرێم ئەمڕۆ پێنجشەممە 5.20.2023 بڵاویکردووەتەوە، لەگەڵ ئەوانەشدا چاكسازیكردن لە ئامێر و مۆلیدەكان و سیستەمی سكادای پڕۆژەكانی ئاو، سەرباری دابینكردنی كەرەستە و كەلوپەلی كارەبایی بۆ كۆنتڕۆڵ و پێكهاتەكانی بۆ بەشی كارەبای پڕۆژەكانی ئاو لەگەڵ بیرەكان.
“بودجەی پڕۆژەکان بەشێکی بە وەبەرهێنەری تایبەت کراون و بەشێکیشیان لەسەر داهاتی 17%ـی بەڕێوەبەرایەتییەکە بووە”، ئەوەش قسەی بەڕێوەبەرایەتیی ئاو و ئاوەڕۆیە.