گواستراونەتەوە نەخۆشخانە

لە کەرکوک 10 کەس لە دوو رووداودا بریندار بوون

964+
کاروان ساڵحی-کەرکوک

بەهۆی دوو رووداوی هاتوچۆوە لە کەرکوک، 10 کەس برینداربوون، کە ژمارەیەکیان ژن و منداڵن، بریندارەکان گواستراونەتەوە بۆ نەخۆشخانە و نەشتەرگەی بۆ بەشێکیان ئەنجامدراوە.

ئەفسەری ئیشکگر، عەلی نەجات لە بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی هاتوچۆی کەرکوک ئەمڕۆ چوارشەممە بە 964ی وت، “لەسەر شەقامێکی سەرەکیی ناوچەی سەیادە، ئۆتۆمبێلێکی جۆری مالیبۆ بەهۆی خێرایی لێخورینەوە خۆی دەکێشێت بە ئۆتۆمبێلێکی جۆری هۆندای تۆکسۆن، لە ئەنجامدا چوار ژن و دوو منداڵی ناۆ ئۆتۆمبێلە هۆنداکە و شۆفێری ئۆتۆمبێلی مالیبۆ‌کە بە سەختی بریندار دەبن”.

وتیشی، “هەر ئەمشەو لەسەر شەقامی فڕۆکەخانەی کەرکوک بەهۆی پابەند نەبوونیان بە رێنماییەکانی هاتوچۆ، دوو ئۆتۆمبێل لە جۆرەکانی تۆیۆتا لاندگرۆزەر و کیا  پێکیاندادا و لە ئەنجامدا سێ سەرنشینی ناو هەردوو ئۆتۆمبێلەکە بە سەختی بریندار بوون”.

سەرچاوەیەک لە پزیشکی ئێشکگری نەخۆشخانەی گشتیی کەرکوک بە 964ی وت، “بەهۆی ئەو دوو رووداوەوە 10 بریندار گەیشتوون بە نەخۆشخانەکەیان،  پێنج نەشتەرگەری گەورە و بچووکیان بۆ ئەنجامدراوە”.

ئەو سەرچاوەیە وتی، “ئێستا باری تەندروستیان جێگیرە، بەڵام دوو لە بریندارەکان لە داهاتوو پێویستیان بە نەشتەرگەری جوانکاری دەبێت، چونکە دەست و دەم و چاویان بەهۆی کاریگەریی رووداوەکە برینی گەورەی بۆ دروستکردوون”.

پێداچوونەوە: ئەحمەد مستەفا

پۆلیسی ورمێ: رۆژانە 138 رووداوی هاتوچۆ روودەدەن

پۆلیسی ورمێ: رۆژانە 138 رووداوی هاتوچۆ روودەدەن