هەموو رۆژێک دوو مردن هەیە

پۆلیسی ورمێ: رۆژانە 138 رووداوی هاتوچۆ روودەدەن

964+

هاوبەش ئەبوبەکر

لە ماوەی شەش مانگی رابردوودا، زیاتر لە 25 هەزار رووداوی هاتوچۆ لە پارێزگای ورمێ لە رۆژهەڵاتی کوردستان روویانداوە و بەهۆیەوە 373 کەس گیانیان لەدەستداوە.

بەپێی ئەم ژمارانە کە لەلایەن بەڕێوەبەری پۆلیسی پارێزگای ورمێ بڵاوکراونەتەوە، رۆژانە لەو پارێزگاکە زیاتر لە دوو کەس بە رووداوی هاتوچۆ گیانلەدەستدەدەن و رۆژانە زیاتر لە 138 رووداو روودەدەن.

رەحیم جەهانبەخش، بەڕێوەبەری پۆلیسی پارێزگای ورمێ، لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، لە ماوەی شەش مانگدا 25 هەزار و 114 رووداو روویانداوە و لە ئەنجامی ئەو رووداوانەدا 373 کەس گیانیان لەدەستداوە و 8 هەزار و 366 کەسیش بریندار بوونە.

بەراورد بە ساڵی رابردوو ژمارەی برینداری رووداوەکانی هاتوچۆ لە پارێزگای ورمێ 15٪ زیادیکردووە.

لە ماوەی یەک ساڵدا و رێکەوتی 21.3.2022 تاوەکو 21.3.2023 لە رۆژهەڵاتی کوردستان، دوو هەزار و 247 کەس بە رووداوی هاتوچۆ گیانیان لەدەستداوە، کە رۆژانە دەکاتە شەش کەس، ئەمە بەپێی ئامارەکان رێکخراوی دادپزیشکی ئێران.

رۆژانە شەش کەس بە رووداوی هاتوچۆ گیانیان لەدەستداوە

رۆژانە شەش کەس بە رووداوی هاتوچۆ گیانیان لەدەستداوە