لە سلێمانی

لەبارەی ئازادی رادەڕبڕین پرسیار لە خەڵک دەکرێت

964+

هاوبەش ئەبوبەکر

نوسینگەی مافی مرۆڤ لە سلێمانی راپرسییەکی لەبارەی ئازادی رادەڕبڕین دەستپێکردووە و لە رێگەی دابەشکردنی فۆڕمەوە پرسیار لە هاوڵاتیان دەکات.

ئەمڕۆ سێشەممە 3.10.2023، سلێمان موحسین، بەڕێوەبەری راگەیاندن و پەیوەندی لە دەستەی سەربەخۆی مافی مرۆڤ بە 964ـی راگەیاند، لەلایەن چین و توێژەکانی کۆمەڵگە و بەتایبەتی روناکبیران، رۆژنامەنووسان و هونەرمەندانی شاری سلێمانی فۆڕمەکە پڕدەکرێتەوە و بڕیارە بەم نزیکانە توێژینەوەکە بنوسرێتەوە و تەواو بکرێت.

راپرسییەکە لە سەرەتای ئەم مانگەوە دەستیپێکردووە و پرسیار لە خەڵک دەکرێت کە تا چەند مافی ئازادی رادەربڕینیان هەیە، ئەنجامی ئەم پرسیارانەش رادەستی لیژنەی پلانی ستراتیژی دەستە کرێت.

دەستەی ئاماری هەرێمیش، لە مانگی تەموزی ئەمساڵەوە بە شێوەیەکی مەیدانی، رووپێوی بۆ بارودۆخی ئابووری و کۆمەڵایەتی خێزان لە ھەرێمی کوردستان دەستپێکردووە و بەو رووپێوییە هێڵ و رێژەی هەژاری لەسەر ئاستی هەموو پارێزگاکان دیاریی دەکرێت.

لە هەرێم 4608 خێزان دەربارەی هەژاری پرسیاریان لێدەکرێت

لە هەرێم 4608 خێزان دەربارەی هەژاری پرسیاریان لێدەکرێت

جگە لە بابەتی هێڵ و رێژەی هەژاری، خێزانەکان ئەم پرسیارانەیان لێدەکرێت: ئاستی خوێندن و فێرکردن، بارودۆخی تەندروستی، بارودۆخی کۆمەڵایەتی، کۆچکردن، بەشەخۆراک و ئاسایشی خۆراک، نیشتەجێبوون، گەڕان بە دوای کار، کاری کشتوکاڵی، داهات، بوونی کەلوپەلی ناوماڵ، قەرز و سلفەی یارمەتی، شۆکەکان، بەکارهێنانی کات، دادپەروەری و رازیبوون و متمانە.