لامین یامال. فۆتۆ: سۆشیال میدیا
یەک ملیار یۆرۆ
بارسێلۆنا گرێبه‌ستی “منداڵ”ـه‌كه‌ی نوێكرده‌وه
964+
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا
ئەمڕۆ دووشەممە یانەی بارسێلۆنا نوێکردنەوەی گرێبەستی یاریزان لامین یامال بۆ ماوەی سێ ساڵ راگەیاند.
بارسا لە بەیاننامەیەکدا لە ماڵپەڕی فەرمی خۆیدا رایگەیاندووە، گرێبەستە نوێیەکەی یامال تا 30ی حوزەیرانی 2026 دەبێت و بڕگەی سزاکە دەگاتە یەک ملیار یۆرۆ.
ئاماژەیان بەوەش کردووە، یاریزانەکە بەیانی ئەمڕۆ دووشەممە گرێبەستە نوێیەکەی واژۆ کرد لە ئۆفیسەکانی یانەکەدا بە ئامادەبوونی خوان لاپۆرتا سەرۆکی یانەکە و جێگری سه‌رۆك رافا یۆستە و دیکۆی بەڕێوەبەری وەرزشیی یانه‌كه.
ئه‌مڕۆ بارسێلۆنا له‌گه‌ڵ گرێكوێره‌كه‌ی یاریی هه‌یه
یامال له ته‌مه‌نی حه‌وت ساڵییه‌وه په‌یوه‌ندی به یانه‌ی بارسێلۆناوه كردووه و ئێستا یاریزانێكی گرنگی یانه‌كه‌یه.
یاریزانه‌كه ئێستا ته‌مه‌نی 16 ساڵه و زۆر بچووكه، به‌ڵام یاریزانێكی گرنگی تیپه‌كه‌ی كه‌ته‌لۆنیایه.
لامین یامال لە تەمەنی 15 ساڵ و 9 مانگ و 16 رۆژدا، بۆ یەکەمجار بە فەرمی لەگەڵ تیپی یەکەمی بارسێلۆنا بەرامبەر ریال بێتیس لە خولی ئیسپانیا بەشداریی کرد لە 29.4.2023، به‌مه‌ش بووە بچووکترین یاریزان بۆ یەکەمجار لە بارسا یاریی بكات.