هەواڵی نوێ لەگەڵ یوسف فارس
پایزە باران لە سلێمانی و زاخۆ دەستیپێکرد
964+
ژووری هەواڵ
نۆبەرەی پایزەباران ئەمڕۆ لە سلێمانی و زاخۆ داکەوت، ئەمڕۆ بەیانیش بەگشتی کەشوهەواکە هەر وا دەبێت.
بزانە ئەمڕۆ چەند ملیم باران لە سلێمانی باریوە
شۆفێرانی هێڵی هەولێر بەغدا ئەمڕۆ هەر لە گەراجی بەغدا کۆبوونەوەو نارەزاییان دەربڕی لەسەر ئەوەی لەدەرەوە گەراجەکە هەندێ ئۆتۆمبێل نەفەر بار دەکەن و رزقی ئەمانیان بڕیوە.
شوفێرانی هێلی هەولێر بۆ بەغدا گردبوونەتەوە
دوو سبەی لینکی ڤیزای ئەمریکا بەردەست دەبێت و لە سەرانسەری جیهان هەموو کەس دەتوانێت ئەو لینکە پڕ بکاتەوە، وەکو ڤیزای تیرپشک ناسراوە و 55 هەزار کەس ڤیزا وەردەگرن.
لینکی ڤیزای تیروپشکی چوون بۆ ئەمریکا لەم هەفتەیەوە بەردەست دەبێت
هەر ئەمڕۆ دەستەیەک خوێندکاری زانكۆى پۆلیتهكنیكى ههولێر لەبەردەم کۆلێژی پۆلی تەکنیکی هەولێر کۆبوونەتەوەو دەڵێن دوو مانگ دەرماڵەمان لای حکومەت ماوەو داوای دەکەنەوە.
داواى دهرماڵهى دوو مانگى ساڵى رابردوویان دهكهن
لەکەرکوک خاوەن مۆلیدە ئەهلیەکان شەقامی سەرەکی بەردەم قایمقامیەتیان داخستوو دەڵێن نرخی مانگانەی مۆلیدە دیاری نەکرێت ئەو ناوە چۆڵ ناکەن.