ئەمڕۆ بڕیار دەدرێت

داواى ده‌رماڵه‌ى دوو مانگى ساڵى رابردوویان ده‌كه‌ن

964+
شۆڕش هه‌ركی – هه‌ولێر

ژماره‌یه‌ك خوێندكارى زانكۆى پۆلیته‌كنیكى هه‌ولێر گردبوونه‌وه‌یه‌كیان ئه‌نجامدا و داواى وه‌رگرتنى ده‌رماڵه‌ى دوو مانگیان كرد كه‌ پێیان نه‌دراوه‌.

یه‌كێك له‌و خوێندكارانه‌ به‌ 964ـى وت، ئه‌و ده‌رماڵه‌یه‌یان هی ساڵى پاره‌، تا ئێستا وه‌ریان نه‌گرتووه‌ و ده‌شڵێت “نازانین هۆكاره‌كه‌ى چییه‌”.

به‌ پێی زانیارییه‌كانى 964 ئه‌مڕۆ ئیداره‌ى زانكۆ واژۆیان له‌سه‌ر خه‌رجكردنى ئه‌و ده‌رماڵه‌یه‌ كردووه‌ و پێشبینیش ده‌كرێت هه‌ر ئه‌مڕۆ ده‌رماڵه‌ى ئه‌و دوو مانگه‌یان وه‌ربگرن.

پێداچوونه‌وه‌: فه‌رهاد حه‌سه‌ن

دارایی هه‌رێم ده‌رماڵه‌ى به‌شێك له‌ خاوه‌ن بڕوانام...

دارایی هه‌رێم ده‌رماڵه‌ى به‌شێك له‌ خاوه‌ن بڕوانامه‌كان خه‌رج ده‌كات

خوێندکارانی زانکۆ بڕۆن دەرماڵە وەربگرن

خوێندکارانی زانکۆ بڕۆن دەرماڵە وەربگرن