65 مەتر سێجا ئاو

بیرێکی ئاو لە سماقوڵی لێدرا

پێشەوا محەمەد

بیرێکی ئاوی خواردنەوە بە تێچووی 18 ملیۆن و 500  هەزار دینار بە قووڵیی 170 مەتر بۆ گوندی سماقوڵی لێدرا.

964 دەزانێت، ئەو بیرە یەکێک بوو لە داواکارییەکانی ئەو گوندە لە ماوەکانی رابردوودا بۆ کۆتاییهێنان بە کێشەی کەمبوونی سەرچاوەی ئاوی خواردنەوەیان.

ئاری ئەحمەد، بەڕێوەبەری ئاو و ئاوەڕۆ لە وەزارەتی شارەوانی بە 964ـی وت، “ئەو داواکارییە دەمێک بوو هەبوو چونکە سەرچاوەی ئاوی خواردنەوەی گوندەکە کەم بووبوو، دوای پشکنین و بینی ئاوەکەیان بڕیاری لێدانی بیرەکەیان بۆ دەرچوو”.

وتیشی، “بیرەکە 65 مەتر سێجا ئاو لە کاتژمێرێکدا بەرهەمدەهێنێت”.