وێنە: باڵەخانەی یەکێتی ئەندازیارانی کوردستان
کۆنگرە ئەنجام دەدەن
یەكێتیی ئەندازیاران و سەندیكای ئەندازیارانی كوردستان یەكیانگرتەوە
964+
هاوبەش ئەبوبەکر
سەندیکای ئەندازیارانی کوردستان و یەکێتیی ئەندازیارانی یەکیانگرتەوە و بڕیارە پێکەوە کۆنگرە ئەنجام بدەن.
ئەمڕۆ چوارشەممە 27.9.2023، لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا، سەندیكا و یەكێتیی ئەندازیارانی كوردستان رایانگەیاند، بڕیاریانداوە یەکبگرەنەوە و كۆنگرەیەکی هاوبەش بۆ ئەندازیاران لە سەرتاسەری كوردستان، بە شاری كەركوكیشەوە، ئەنجام بدەن.
لە كۆبوونەوەی ئەنجومەنی راوێژكاری یەكێتیی ئەندازیاران لە شاری هەولێر کە ئەمڕۆ چوارشەممە بەڕێوەچوو، بە كۆی دەنگ بڕیارەكە پەسەندكراوە.
سەندیکای ئەندازیاران: پرۆژەکان رێنماییەکانی ئێمە جێبەجێ ناکەن
“یەكگرتنەوەی یەكێتیی ئەندازیارانی كوردستان سەندیكای ئەندازیارانی كوردستان لە بەرژەوەندیی ئەندازیارانی هەرێمی كوردستانە”، عەبدولڕەحمان عەلی كوردە نەقیبی سەندیكای ئەندازیارانی كوردستان وات وت.
سهندیكای ئهندازیارانی كوردستان به پێی یاسای ژماره 15ـی ساڵی 1999ـی پهرلهمانی كوردستان دامهزراوە.