وەزارەتى ناوخۆ:

ئەگەر مۆڵەتى نوێى شۆفێریت دەرهێناوە چیتر پێویستت بە مۆڵەتى نێودەوڵەتى نییە

964+

ئەحمەد مستەفا

بڕیارێکی وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردساتن رێگە بە هاوڵاتیانی هەرێمی کوردستان دەدات، بە چەند مەرج ئۆتۆمبێلی خۆیان لە دەروازەکانەوە ببنە دەرەوەی هەرێمی کوردستان، ئەگەر مۆڵەتەکەیان لە چاپە نوێیەکە بوو.

بڕیارەکە واژۆی هێمن میرانی، بەڕێوەبەری گشتی دیوانی لەسەرە.

وە ئەو كەسانەی خاوەنی مۆڵەتی نوێی “چاپی نوێی” شۆفێرین دەتوانن راستەوخۆ مۆڵەتەكەیان بكەنە نێودەوڵەتی و گەشەکەی پێ ئەنجام بدەن یان لەوێ ئۆتۆمبێلی وڵاتکە بەکاربهێنن.

ئەمە مەرجەکانە؛

1- ئەو شۆفێرانەی خاوەنی مۆڵەتی شۆفێری نوێی ناوخۆیین دەتوانن بەئۆتۆمبێلی تایبەتی خۆیان گەشت بۆ دەرەوەی وڵات بکەن بەبێ ئەوەی پێویست بکات مۆڵەتەکەیان بگۆڕن بۆ مۆڵەتی نێودەوڵەتی.

بەڵام؛

2- ئەو کەسانەی بەبێ ئۆتۆمبێلی خۆیان گەشت دەکەن و دەیانەوێت لەو وڵاتەی بۆی دەچن ئۆتۆمبێل بەکرێ بگرن یان شۆفێری بکەن، پێویستە مۆڵەتی نێودەوڵەتی دەربهێنن، چونکە مۆڵەتە ناوخۆییە نوێیەکە تەنیا بۆ ئەو کەسانە کارایە کە بەئۆتۆمبێلی خۆیان لەمەرزەکانەوە دەچنە دەرەوە.