هۆكارى بوونى ئاشكرا ده‌كرێت

مینى دژه‌ تانك له‌ نزیكى ماڵێكی ناحیه‌ى هێرۆ دۆزرایه‌وه‌

964+

فه‌رهاد حه‌سه‌ن

دوو مینى دژه‌ تانك له‌ نزیك باخچه ‌و ماڵی گوندێكی پشده‌ر دۆزرایه‌وه‌، ده‌زگاى كاروبارى مینیش ئاشكراى ده‌كات بۆچی ئه‌و جۆره‌ مینه‌ له‌ناو ئاوه‌دانییه‌كاندا بوونیان هه‌یه‌.

مینه‌كان له‌ گوندى گیره‌ى سه‌ر به‌ ناحیه‌ى هێرۆی قه‌زاى پشده‌ر دۆزرانه‌وه‌ و مینلابه‌ره‌كانى ده‌زگاى مینیش، بە مەبەستی لەناوبردنیان بۆ شوێنێکی پارێزراو گواستنیانەوە.

عه‌لى میرانى، به‌ڕێوه‌به‌رى گشتیى كاروبارى ته‌كنیكی له‌ ده‌زگاى كاروبارى مین، بۆ 964 ـى ئاشكرا كرد، ئه‌و مینه‌ دژه‌ تانكانه‌ى له ‌نزیك ئه‌و ماڵه‌ دۆزراونه‌ته‌وه‌ بۆ سه‌رده‌مى شه‌ڕى نێوان عێراق – ئێران ده‌گه‌ڕێته‌وه،‌ به‌و پێیه‌ى هێرۆ ناحیه‌یه‌كه‌ كه‌وتووه‌ته‌ ناوچه‌یه‌كی سنووری‌.

له‌ باره‌ى بوونى ئه‌و جۆره‌ مینه‌، كه‌ تایبه‌ته‌ به‌ تانك و له‌و شوێنه‌ ده‌دۆزرێته‌وه‌، میرانى وتى “ئه‌و شوێنه‌ى مینه‌كانى لێ دۆزراوه‌ته‌وه‌ ته‌نیا رێگاى هاتوچۆكردنى ئۆتۆمبێل بووه‌ و هیچ ئاوه‌دانییه‌كی لێ نه‌بووه‌ و مینه‌كانیش بۆ تانك و ئۆتۆمبێل چێندراون”.

باسی له‌وه‌ش كرد، پێده‌چێت دواى چه‌ندین ساڵ له‌ چاندنى ئه‌و مینانه‌ خاوه‌نى ئه‌و زه‌وییه‌ شوێنه‌كه‌ى كردبێته‌ باخ و شوێنى نیشته‌جێبوون.

روونیكرده‌وه‌ ئه‌و جۆره‌ مینانه‌ به‌ ئاسانى ناته‌قنه‌وه‌ به‌ڵكو فشارێكى زۆرى ده‌وێت بۆ ته‌قینه‌وه‌ى.

دوێنێش، له‌ گوندى بێ كڵوى خواروو، له‌ سنوورى هه‌مان ناحیه‌، شه‌ش مینی دژه‌ كه‌سی له‌ شوێنێك دۆزرانه‌وه‌ كه‌ پێشتر ئه‌و شوێنه‌ كێڵگه‌ى مین نه‌بووه‌.

دەزگای مین: ئەمساڵ لەهەر مانگێکدا دوو کارمەندمان بەر م...

دەزگای مین: ئەمساڵ لەهەر مانگێکدا دوو کارمەندمان بەر مین کەوتوون

لە بەرواری باڵا مین و ته‌قه‌مه‌نى ترسناك له‌ نزیك ما...

لە بەرواری باڵا مین و ته‌قه‌مه‌نى ترسناك له‌ نزیك ماڵێك دۆزرانه‌وه‌