كاره‌كانی نۆژه‌نکردنه‌وه‌ی یاریگه‌ی ئاكرێ ده‌ستیپێكرد
964+
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا
كاره‌كانی نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی یاریگه‌ی قه‌زای ئاکرێ ده‌ستیپێكرد، كه به بڕیاری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان لەگەڵ دوو یاریگه‌ی دیکە لە بەردەڕەش و دینارتە نۆژه‌نده‌كرێنه‌وه.
فه‌رمانگه‌ی میدیا و زانیاری سه‌ر به حكومه‌تی هه‌رێم بڵاویكرده‌وه، تێچووی نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی هه‌رسێ یاریگه 900 ملیۆن دیناری تێده‌چێت.
پێشتر له مانگی ئایاری رابردوو شەعبان خەلیل، قایمقامی ئاکرێ بە 964ی وت، “کۆمەلێک پرۆژە بۆ هەردوو قەزای ئاکری و بەردەڕەش راگەیاندراوه، یه‌كێك له پرۆژەکانیش بڕیاڕی نۆژەنکردنەوەی یاریگه‌كانی یانه‌كانی ئاکرێ و دینارتەیه”.
یاریگەیەکی وەرزشی لە شیلادزێ دێتە دروستکردن
به پێی زانیارییه‌كانی 964، به گوژمەی 303,415,000 ملیۆن دینار یاریگه‌ی ئاکرێ ده‌كرێته “فریزی دەستکرد.
هه‌روه‌ها سه‌باره‌ت به یاریگه‌ی دینارته، بێ‌دار زێباری، بەرپرسی راگەیاندنی یانەی دینارتە بە 964ی وت: “یاریگه‌کەیان به گوژمه‌ی 184 هه‌زار دۆلار بۆ نۆژەن دەکرێتەوە.
هه‌روه‌ها ئیسماعیل مستەفا، قایمقامی قەزای بەردەڕەش له باره‌ی یاریگه‌ی به‌رده‌ڕه‌ش، پێشتر به 964ی وتبوو، “سەرۆکی حکومەتی هه‌رێم رەزامەندی لەسەر نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی دا و بڕی 314 ملیون دینار بۆ تەرخان کراوە.