روسیا فشاری کەمی سووتەمەنی لەسەر ئەوروپا دروست دەکات. فۆتۆ: سۆشیال میدیا
سه‌رما به‌ڕێوه‌یه و روسیا هه‌نارده‌ی گازوایلی بۆ ئه‌وروپا سنووردار كرد
964+
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا
نرخی سووتەمەنیی گازوایل لە ئەوروپا بە رێژەی 5% بەرزبووەتەوە دوای ئەوەی روسیا به شێوه‌یه‌كی كاتی هەناردەکردنی بەنزین و گازوایلی بۆ ئه‌وروپا سنووردار كرد به مه‌به‌ستی سەقامگیرکردنی بازاڕی ناوخۆیی خۆی.
رۆژنامەی گاردیانی بەریتانی بڵاویكرده‌وه، نرخی تۆنێك سووتەمەنی گازوایل لە بازاڕەکانی ئەوروپادا هەزار دۆلاری تێپەڕاندووە.
حكومه‌تی روسیا تا 21ی کانوونی دووەمی داهاتوو به شێوه‌یه‌كی کاتی هەناردەکردنی بەنزین و گازوایلی بۆ ئه‌وروپا سنووردار كرد، ئه‌مه‌ش بۆ ئه‌وه‌ی سەقامگیری له بازاڕی ناوخۆییدا بەدەست بهێنێت.
حکومەتی رووسیا ئاماژەی بەوەدا، کە پێشتر ستانداردەکانی دابینکردنی بەنزین و سووتەمەنی گازوایلی ئۆتۆمبێل بۆ بۆرسە زیاد کردووە، هەروەها چاودێریکردنی رۆژانەی کڕینی سووتەمەنی بۆ پێداویستییەکانی بەرهەمهێنەرانی کشتوکاڵی رێکخستووە لەگەڵ دەستکاریکردنی دەستبەجێی بڕه‌كه.
وڵاتانی ئه‌وروپا بۆ دابینكردنی سووته‌مه‌نی، به رێژه‌یه‌كی زۆر پشت به روسیا ده‌به‌ستن، به‌ڵام ئه‌و سنوورداركردنه كێشه‌یان بۆ دروست ده‌كات، به تایبه‌تی كه زستانێكی سارد بۆ كیشوه‌ری ئه‌وروپا به‌ڕێوه‌یه.