دوای سێ مانگ جوتیارانی مەخمور شایستە داراییەکانیان وەردەگرن
964+
ئەحمەد شەمزین
شایستە داراییەكانی جوتیارانی مەخمور دابەش دەكرێت ئەو جوتیارانەی گەنمەكانیان دابوو بە سایلۆی مەخمور بڕیار بوو رۆژێك پاش گەنم تەسلیم كردنەكە لە رێگەی چەكی بانكەوە پارەكە وەربگرن، بەڵام سێ مانگی خایاند.
ئیدریس مەلا سابیر نوێنەری جوتیارانی مەخمور و ناحیەكانی دەورووبەری بۆ 964 وتی، دوای هەوڵەكانیان توانیان داوا لە سایلۆی مەخمور بكەن شایستە داراییەكانی مانگی حوزەیرانی جوتیاران وەربگرن، دوای سێ مانگ ئەو كەسانەی لە رۆژەكانی 12 تا 18ـەی مانگ تەسلیمیان كردبوو پارەكەیان وەردەگرن
وتیشی، هەفتەی داهاتووش بەردەوام دەبن لەپێدانی شایستە داراییەكان.
عەبدولعەزیز خدر پیرداود بەڕێوەبەری بەشی هونەری لە سایلۆی مخمور، بە 964ـی وت، دوای ئەوی بە دیاریكراوی 209 هەزار تۆن گەنم وەرگیرابوو لە جوتیاران شایستە داراییەكانیان گەیشتووە، بۆ ریزبەندی وەرگرتنی گەنمیش بەشێوەیەک دەبێت لە 12.6.2023 تا 5.7.2023 دەبێت.
قەزای مەخمور لە رووی یەکە ئیدارییەکانییەوە سەرجەمیان سەر بە حکومەتی ناوەندن.
پێداچونەوە: توانا نەقی