لە مەلەوانگەیەکی هەولێر منداڵێکی نۆ ساڵان خنکا
+964
ئەحمەد شەمزین
لە قەزای عەنکاوەی هەولێر، لە مەلەوانگەیەكی داخراودا مندالێكی تەمەن نۆ ساڵ نوقم بوو، ئەمڕۆ بەیانی لە نەخۆشخانە گیانی لە دەست دا
هەینیە و رۆژی خنکانە: منداڵێک لە دەربەندیخان خنکا
بە قسەی شایەتحالێك كە بۆ تۆڕی 964 قسەی کردووە، منداڵەکە لەگەڵ باوکی دوێنێ چوونەتە مەلەوانگەکە، دوای ئەوەی باوكی منداڵەکە دەچێتە گەرماوی مەلەوانگەکە بۆ خۆشوشتن، منداڵەكە دەچێتەوە ناو ئاوەکە و نوقم بووە، پاش ئەوەی كە هێناویانە دەرەوە و لە لایەن تیمی فریاگوزاری مەلەوانگە هەناسەی دەستكرد و فریاگوزارییان بۆ کردووە، دواتر رەوانەی نەخۆشخانەی (مەریەمە) كراوە لە عەنكاوە.
سەرچاوەیەك لە پزیشكی داد لە هەولێر، كە نەیویست ناوەكەی ئاشکرا بکرێت، بە 964وت، منداڵەكە لە نەخۆشخانەی (مریەمە)ی عەنكاوە بەرەبەیانی ئەمڕۆ گیانی لەدەستداوە.
پێداچوونەوە: ئەرسەلان عەبدوڵا