فتوای گۆرانیەک ژیانی ئەمین داستانی گۆڕی

964+

پەرستۆ ساڵح

نزیکەی سێ ساڵ لەمەوبەر ئەمین داستانی تەمەن 24 ساڵ کلیپێکی بڵاوکردەوە بەناوی “فتوا” بەهۆیەوە ناوبانگی پەیداکرد و لە رۆژهەڵاتیش تەنیا لە ماوەی نیو کاتژمێر چووە سەر زاری هەمووان.

ئەمین داستانی، ماوەی چوار ساڵە دەستی بە کاری هونەری کردووە و زۆرێک لە گۆرانییەکانی بۆ ئەڤین و دڵداریە، لەپاڵ کاری گۆرانی وتن حەز و خولیایەکی زۆری بۆ هونەری نواندن هەیە، بەڵام تا ئێستا هیچ پێشنیارێکی بۆ نەهاتووەتە پێش.

ئەو هونەرمەندە بەمزوانە بەرهەمێکی نوێ بەناوی یادەکانت بڵاودەکاتەوە و دیارنییە کلیپی بۆ دەکات یان نا، بەڵام دیسان هەر رەنگ و بۆنی سۆزداریییە.