گهنجێكی كورد “بههۆی ژینا ئهمینی”ـیهوه له كهرهج كوژرا
964+
هێرۆ مەولوودی
حکومەتی ئێران کامێرای چاودێری بۆ گۆڕی ژینا ئەمینی دادەنێت
گەنجێکی کورد بە ناوی حەمید باقری، كه خەڵکی کرماشانه، لە یەکێک لە شەقامەکانی کەرەجی سهر به شاری تارانی پایتهختی ئێران، دوای تێکهەڵچوون لەگەڵ هێزەکانی حکومەتی ئێران، راستەوخۆ تەقەی لێكرا و کوژرا.
رێکخراوی هەنگاو بۆ مافەکانی مرۆڤ لە رۆژهەڵاتی کوردستان لە زاری بنەماڵەی ئەو گەنجە کوردە، هەواڵەکەی راگەیاندووە و نووسیویەتی، “دوێنێ لە کاتی بانگهێشتکردنی خەڵک بۆ خۆپێشاندان بۆ یادی ژینا ئەمینی، ئەو گەنجە بە تەقەی راستەوخۆی هێزە ئەمنیەکان کوژراوە و تەرمەکەش بە بنەماڵەی نەدراوەتەوە”.
بە وتەی رێکخراوی هەنگاو، بۆ یادکردنەوەی ساڵیادی ژینا، ئێستا زۆربەی خەڵک لە شارەکانی رۆژهەڵات و ئێران ئامادەکاری دەکەن و خەڵک بۆ خۆپێشاندانی سهرتاسەری بانگهێشت دەکرێن.
ساڵی رابردوو لە 16 ئەیلول ژینا ئەمینی کچه كوردی خەڵکی سەقزی رۆژهەڵاتی کوردستان، لە تاران بە بیانووی نەپۆشینی حیجاب دەستگیرا و بە وتەی بنەماڵەکەی بە هۆی ئەشکەنجەوه گیانی لە دەست دا.