پارکی وەفایی لە هەولێر. فۆتۆ: سۆشیال میدیا
ئیتر شه‌وان پاركی وه‌فایی رووناكه
+964
ئەرسەلان عەبدوڵا
پارکێکی نوێ لە هەولێر دروست دەکرێت
تیمه‌كانی به‌شی كاره‌بای ئه‌ندازه‌ی پارك و باخچه‌كانی هه‌ولێر، پاركی وه‌فاییان له گه‌ڕه‌كی ئه‌ندازیاران رووناك كرده‌وه، ئیتر شه‌وان ده‌توانن رووی تێبكه‌ن.
لە چوارچێوەی روونــــــاککردنـــەوەی پارک و باخچەکان، لەلایەن تیمەکانی بەشی کارەبای ئەندازەی پارک و باخچەکان، كاری رووناکكردنەوەی پارکی وەفایی لە گەڕەکی ئه‌ندازیاران جێبه‌جێكرا، هه‌روه‌ك په‌یجی فه‌رمی پارێزگای هه‌ولێر بڵاویكردووه‌ته‌وه.
پاركه‌كه كتێبخانه‌یه‌كشی هه‌ر به ناوی وه‌فایی تێیدایه و رۆژانە هاوڵاتیان و بە تایبەتی نووسەران و رۆشــــنبیـــران بۆ سەردانی کتێبــــخانه‌كه و خوێندنەوەی کتێـــــــــب سەردانی دەکەن، ئه‌مه جگه له‌وه‌ی پاركه‌كه ده‌كه‌وێته سه‌ر شه‌قامێكی سه‌ره‌كی نێوان هه‌ردوو گه‌ڕه‌كی ئه‌ندازیاران و رووناكی و كۆمه‌ڵێك بازاڕ و ماركێتی له ده‌وروبه‌ره، كه هاوڵاتیان ده‌توانن بۆ پشوودان به شه‌و و رۆژ هاموشۆی بكه‌ن.