ئه‌مڕۆ سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێم و جێگره‌كه‌ی ده‌چنه به‌غدا
مەسرور بارزانی: چاوەڕێی حكومەتی عێراقین رێككەوتنەكە جێبەجێبكات
+964
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا
ئه‌مڕۆ پێنجشەممە 14.9.2023، شاندێکی باڵای حکومەتی هەرێمی کوردستان، بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی نه‌ناردنی بودجه و شایسته داراییه‌كانی هه‌رێم ده‌چنه به‌غدا و گفتوگۆکردن لەگەڵ حکومەتی ناوەنددا ده‌كه‌ن.
پێشەوا هەورامانی، وتەبێژی حکومەتی هەرێم رایگه‌یاند، شاندەکە بە سەرۆکایەتی مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەت و قوباد تاڵەبانی جێگری سه‌رۆك دەچنە بەغدا.
وتیشی، شاندەکە مەبەستیەتی لەگەڵ حکومەتی عێراق بگەنە ئەنجام و خەڵکی هەرێمی کوردستانیش وەک هەموو ناوچەکانی دیکەی عێراق شایستە داراییەکان و موچەیان پێبدرێت.
وتەبێژی حکومەت ئاماژه‌ی به‌وه دا، حکومەتی هەرێم پابەندی رێکەوتنەکانە و رۆیشتنی سەرۆکی حکومەت بۆ بەغدا نیشانەی ئەوەیە دەیانەوێت بگەن بە ئەنجام.
زیاتر لە دوو مانگە موچەخۆرانی هەرێمی کوردستان موچەیان وەرنەگرتووە و زۆرێک لە فەرمانگە حکومییەکان و مامۆستایانیش بایکۆتی دەوامیان کردووە، له كاتێكدا حكومه‌تی ناوه‌ند خه‌ریكه له‌م رۆژانه ده‌ست به دابه‌شكردنی موچه‌ی مانگی ئه‌یلولی فه‌رمانبه‌ران بكات.
له ماوه‌ی دوو مانگی رابردووش‌دا ده‌یان جار شاندی جیاجیای هه‌رێمی كوردستان سه‌ردانی به‌غدایان كردووه و گفتۆگۆی جۆراوجۆریان كردووه، به‌ڵام نه‌گه‌یشتوونه‌ته ئه‌نجام.