دیمهنێكى كاتى هه‌ڵكه‌ندنى بیرهێکی ئیرتیوازی... وێنه:ئاوی دەوروبەری هەولێر.
گوندێكی مه‌لاقه‌ره له تینوێتى رزگاركرا
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
گوندى چل ههوێزهى سنوورى ناحیه‌ى مه‌لاقه‌ره، دواى چه‌ند مانگێك له وشكبوونى بیره‌كه‌ى، بیرێكی تازه‌ى بۆ لێدرایه‌وه و له تینوێتى رزگار كرا.
له سنوورى ناحیەی مەلاقەرە، 28 گوند هه‌یه و نزیکەی 25 هەزار كه‌سی لێده‌ژین، لە ساڵی 1996 حکومەتی عێراق وەک ناحیە ناساندوویەتی، بەڵام تا ئێستا لەلایەن حکومەتی هەرێمه‌وه وەک گوند مامه‌ڵه‌ى له‌گه‌ڵدا ده‌كرێت.
ئازاد جه‌وھه‌ر ته‌ها، بەڕێوەبەری ناحیەی مەلاقەرە، به 964ـى راگه‌یاند، پرۆژەی لێدانی بیری ئاو بۆ گوندی چل ھەوێزە، له‌سه‌ر بودجه‌ى پارێزگاى نه‌ینه‌وا جێبه‌جێكراوه و به‌هۆیه‌وه كێشه‌ى بێئاوى له‌و گونده چاره‌سه‌ر ده‌كات.
وتیشی “به‌ته‌نیا له‌و گونده كێشه‌ى ئاومان نییه، به‌ڵكو له سه‌نته‌رى ناحیه و چه‌ند گوندێكیش به‌هۆى وشكبوونى بیره‌كانیان كێشه‌ى كه‌مئاویمان هه‌یه”.
ناحیەی مەلا قەرە، 40 کیلۆ مەتر لە هەولێر دوورە، دەکەوێتە رۆژئاوای قەزای مەخموور، لە نێوان هەردوو ناحیەی کەندێناوە و گوێڕدایه، لە شەڕی دژ به داعش، یه‌كێك له ناوه‌نده سه‌ربازییه گرنگه‌كانى هێزی پێشمەرگە بوو.