تابلۆى یه‌كه‌مین قهرمانگهى حكومى له ناحیه‌ى مه‌لاقه‌ره... وێنه: راگه‌یاندنى ناحیه
یه‌كه‌مین فه‌رمانگه‌ى حكومى له ناحیه‌ى مه‌لاقه‌ره كرایه‌وه
964+
فەرهاد حەسەن
له ناحیه‌ى مه‌لاقه‌ره، یه‌كه‌مین فه‌رمانگه‌ى حكومى كرایه‌وه، ئه‌و فه‌رمانگه‌یه‌ش بنكه‌یه‌كی ته‌ندروستییه.
تا كردنه‌وه‌ى ئه‌و بنكه ته‌ندروستییه، ناحیەی مەلاقەرە، ته‌نیا به‌ڕێوه‌به‌ر و ستافى ناحیه‌ى لێبووه.
لە رووی جوگرافییه‌وه، سەر بە پارێزگای هەولێر و لە رووی ئیداریشەوە سەر بە قەزای مه‌خمور و پارێزگای نەینەوا.
پێشتر، ئازاد جەوهەر به‌ڕێوه‌به‌رى ناحیه به 964ـى وتبوو كه ناحیه‌كه‌ى له‌لایه‌ن هه‌رێمی كوردستانه‌وه گونده، به‌ڵام له لاى به‌غدا ناحیه‌یه.
راگه‌یاندنى ناحیه‌ى مه‌لاقه‌ره بڵاویكردووه‌ته‌وه، ئه‌مڕۆ 1.6.2023 بنكه‌ى ته‌ندروستى وه‌ك یه‌كه‌مین فه‌رمانگه‌ى حكومى له ناحیه‌كه‌یان كراوه‌ته‌وه.
ئاماژه به‌وه‌شكراوه، کاریانکردووە بۆئه‌وه‌ى چەندین فەرمانگەی تری خزمەتگوزاری لە ناحیەکە بكرێنەوە.
ناحیەی مەلاقەرە، به 28 گوندى سنووره‌كه‌یه‌وه نزیکەی 25 هەزار كه‌سی لێ ده‌ژیێت، لەشەڕی دژ به داعش، یه‌كێك له ناوه‌نده سه‌ربازییه گرنگه‌كانى هێزی پێشمەرگە بوو.