لە بەشێکی قوتابخانەکانی سلێمانی زەنگی ساڵی نوێی خوێندن لێ نەدرا

964+

رێژوان مام قادر – سلێمانی

پەیامنێری 964 لە سلێمانی سەردانی ژمارەیەک قوتابخانەی کرد، کە تێیدا زەنگی ساڵی نوێی خوێندن لێ نەدرا، قوتابخانەی کامل بەسیر یەکێک بوو لەو قوتابخانانەی مامۆستا و فەرمانبەرانی بایکۆتی پرۆسەی خوێندنیان کردبوو.

بەگوێرە سۆراغەکان، زیاتر لە نیوەی قوتابخانەکانی سلێمانی بایکۆتی پرۆسەی خوێندنیان کردووە، بەوتەی پەیامنێری 964 بێت، “بەشێک لە مامۆستایان قوتابیانیان ئاگادارکردووەتەوە، نەیەن بۆ دەوام چونکە مامۆستایان بایکۆتیان کردووە”.