ئاسایشی سلێمانی: شەش تەقەکەر و ئاژاوەگێڕمان دەستگیر کرد

964+
ئەحمەد مستەفا

بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی سلێمانی، شەش کەسی لە ناحیەی شۆڕشی قەزای چەمچەماڵ دەستگیر کرد، کە بە وتەی ئەوان، “لە باخێکدا هەستاون بە نانەوەی پشێوی و تەقەکردن”.

بە گوێرەی راگەیەندراوی ئاسایش بێت، “هێزەکانی بەڕێوەبەرایەتیی ئۆپراسیۆنەکان و بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی رۆژئاوای سلێمانی سەر بە دەزگای ئاسایشی هەرێم و هێزی کۆماندۆ بەشداریی ئۆپەراسیۆنەکە بوون”.

ئەنجومەنی ئاسایش زانیاری لە بارەی ئەنجامدەری تەقینەوە...

ئەنجومەنی ئاسایش زانیاری لە بارەی ئەنجامدەری تەقینەوەکەی هەولێر بڵاوکردەوە

ئاسایش چیرۆکەکە بەم شێوەیە دەگێڕێتەوە، “دوای بیستنی دەنگی تەقە و تەقەکردن لەلایەن چەند چەکدارێکی نایاسایی و تێکدەر و ئاژاوەگێڕ و تەقەکەر لە باخێکدا لە سنوری ناحیەی شۆڕش لە قەزای چەمچەماڵ، کە هەستابوون بە نانەوەی پشێوی و تەقەکردن و دروستکردنی ترس و دڵەڕاوکێ، لەسەر سکاڵای هاوڵاتیان هێزەکانی ئاسایش دوای لێکۆڵینەوە و بەدواداچوون بە فەرمانی دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایش، لە شەوی 11.9.2023 شەش تۆمەتباریان دەستگیرکرد، کە پێشینەی تاوانیان هەبووە و دەستگیرا بەسەر چەندین پارچە چەکی بێ مۆڵەت و سەدان فیشەک و هەشت (صمامی) گولەی هاوەن”.

بە گوێرەی راگەیەندراوەکە، “لە کاتی جێبەجێکردنی فەرمانی دادگا بۆ دەستگیرکردنیان، تۆمەتباران بە چەک رووبەڕوی هێزەکانی ئاسایش بوونەتەوە، سەرئەنجام دەستگیرکران و بە بڕیاری دادوەر بە ماددەی (156) لە یاسای سزادان راگیران و لێکۆڵینەوە لە دۆسیەکانیان بەردەوامە”.

ئاسایشی هەولێر راگەیاندراوێکی لە بارەی دەستگیرکردنی ش...

ئاسایشی هەولێر راگەیاندراوێکی لە بارەی دەستگیرکردنی شەش کەس بڵاوکردەوە