ئەمجارەیان جرج نا مشک لەناو بۆری ئاوی ماڵاندا بینرا

964+

ژووری هەواڵ

– بە گوێرەی نوسراوێکی وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان، حکومەت لە قەرزی %20ـی سەرپێچی هاتوچۆی شۆفێران خۆشدەبێت.

– لەناو بۆری ئاوی گەڕەکی چۆستەی ئاکرێ کە هەفتەی رابردوو جرجی تێدا بینرا، ئەمڕۆ مشکیشی تێدا بینراوە.

– بەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە، لە قەزای دەربەندیخان و لە دووڕیانی مەیدان، شۆفێرێک لە هاوڵاتییەک دەدات و بە قاچێکی شکاوەوە جێی دە‌‌هێڵێت، بەڵام زۆری پێ ناچێت، لە بازگەی بانی خێڵان دەستگیردەکرێت.

– ئەمڕۆ یەکشەممە، بەهۆی پێنەدانی موچەکانیانەوە، لەناو شاری سلێمانی و هەڵەبجە و گەرمیان چەندین فەرمانگەی حکومی بایکۆتی دەوامیان کردووە و ژمارەی شوێنەکان لە هەڵکشاندایە.

– وەک ساڵان خەڵک هاواری تامی خۆشی شووتیان نەکرد، کە میوەیەکی خۆشخۆری شەوانی هاوینە، بە سۆراغی 964، دوو هۆکار کاریگەریان هەبووە بۆ تام ناخۆشی شووتی ئەمساڵ 964 پرس و رای بە چەندین پسپۆڕ و جوتیاری شارەزا کرد، ئەوان دوو هۆکاریان باسکرد.