لە ساڵی نوێوە دەبێت شۆفێران نەفەر لە تێرمیناڵ بۆ تێرمیناڵ هەڵبگرن
964+
رێژوان مامە قادر – سلێمانی
وەزارەتی گواستنەوە بڕیارێکی بۆ شۆفێرانی هێڵەکانی دەرەوەی شار دەرکردووە، دەبێت نەفەر لە تێرمیناڵ بۆ تێرمیناڵ هەڵبگرن و نابێت نەفەر ببەنە نزیکی بازاڕ.
بڕیارەکە هاوکات بۆ شۆفێرانی تاکسی ناوشاریش ئیشی پێدەکرێت، بە جۆرێک کە نابێت لە بازگەی دەرەوەی شارەکان زیاتر نەفەر بگوازنەوە بۆ ناو شار.
ئازاد ئەحمەد، سەرۆکی لقی سلێمانی سەندیکای شۆفێران بە 964ی راگەیاند، بڕیارەکە دەرچووە و دراوە بە کۆمپانیایەک و لە ساڵی نوێدا دەچێتە بواری جێبەجێکردنەوە.
وتیشی، “هەر شۆفێرێک چ ئەوانەی هێڵەکان چ ئەوانەی ناوشار پابەند نەبن لە کاتی گرتنیاندا بڕی 40 هەزار دینار سزای دارایی دەدرێن”.