نێچیرڤان بارزانی لایەنگری فەڕەنسایە

+٩٦٤
كوردستان ئەحمەد- هەولێر

ئەمرۆ  نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان گەیشتە قەتەڕ بۆ بینینی یاری كۆتای مۆندیال، بەپێی زانیارییەكان سەرۆكی هەرێمی كوردستان هاندەری هەڵبژاردەی فەڕەنسایە.

“لەسەر بانگهێشتی شێخ تەمیم بن حەمەد ئال سانی، میری قەتەڕ ، ئەمڕۆ نێچیرڤان بارزانی گەیشتە قەتەر بۆ ئامادەبوون لە یاری كۆتایی جامی جیهانی نێوان هەردوو هەڵبژاردەی فەرەنسا و ئەرجەنتین”. سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان لە بەیاننامەیەکدا کە ئێوارەی ئەمڕۆ ئێوارە بڵاوی کردۆتەوەم وا دەڵێت.

بەپێی ئەو زانیارییانەی دەست +964 كەوتووە، نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان لایەنگری هەڵبژاردەی فەڕەنسایە.

هەر ئەمڕۆ محەمەد شیاع سودانی، سەرۆكی حكومەتی عێراق  و محەمەد حەلبوسی، سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، بۆ هەمان مەبەست گەیشتنە قەتەڕ.


کاتژمێر شەشی ئێوارەی ئەمرۆ، یاری كۆتایی مۆندیال لەنێوان هەردوو هەڵبژاردەی فەڕەنسا و ئەرجەنتین لە دەوحەی پایتەختی قەتەر بەئامادەبوونی ٨٠ هەزار هاندەر لە یاریگای لوسەیل ئەنجامدەدرێت، گێمی یەكەمی یاریەكە بە ٢ گۆڵ بۆ ئەرجەنتین كۆتایی هات، بەڵام فەڕەنسییەکان لە رێگەی مێمباپێ، کە دوو گۆڵی تۆمار کرد، ئەنجامەکەی یەکسان کردەوە.