سەدان کرێکار لەسەر دۆزینەوەی شووشە و پلاستیکی ناو زبڵەکان دەژین


محەمەد عەلی

رۆژانە سەدان کرێکار لەسەر دۆزینەوەی مادەی شووشەیی و پلاستیکی ناو زبڵەکان دەژین، ئەوان هەموو رۆژێکیان تەرخان دەکەن تا بتوانن بەو کارە بژێوی ژیانیان دابین بکەن.

عەلی سەڵاح کرێکارێکە لە قەزای پشدەر، ئەو هەر خۆی ڤیدیۆیەکی ئامادەکردووە لە سەرەتای رۆژەکەیەوە تاوەکو کۆتایی، تیایدا چۆنێتی ژیان و کەسابەتی ئەو رۆژەیمان نیشان دەدات.

964 بەم بەرهەمە دەیەوێت ژیانی چینە جیاوازەکانی کۆمەڵگا بخاتەڕوو.