دوای دزینی 10 ماتۆڕسکیل دەستگیر کرا
964+
پێشەوا محەمەد
لە پێنجوێن کەسێک دەستگیر کراوە و پۆلیس دەڵێت زیاتر لە 10 ماتۆڕسکیلی دزیوە.
پۆلیسی سلێمانی ئەمڕۆ هەینی بڵاویکردووەتەوە، دوای سکاڵای چەند هاوڵاتییەک لەسەر دزرانی ماتۆڕسکیلەکانیان، مەفرەزەکانی پۆلیسی پێنجوێن دەستیان بە گەڕان کردووە و تۆمەتبارەکەیان دۆزیوەتەوە.
“لە کاتی دەستگیرکردنیدا دەستبەسەر سێ ماتۆڕسکیلدا گیراوە”، ئەوەش قسەی پۆلیسە.
تۆمەتبارەکە تەمەنی 31 ساڵە و “پێشینەی تاوانیشی هەیە”.
پۆلیسی سلێمانی دەشڵێت، تۆمەتبارەکە بە مادەی 443 لە یاسای سزادانی عێراقی راگیراوە.
مادەی 443 لە یاسای سزادانی عێراقی تایبەتە بە دزیکردن و سزای بەندکردنە بە مەرجێک لە 10 ساڵ زیاتر نەبێت.