پێشمەرگەی سلێمانی پیشەگەرێک و دوو یاریزانی عێراقی گواستەوە ریزەکانی
+964
یادگار محەمەد – سلێمانی
یانەی وەرزشی پێشمەرگە گرێبەستی سێ یاریزانی نوێی راگەیاند، کە یەکێکیان پیشەگەرێکی ئەفریقییە.
بە مەبەستی ئامادەکاری بۆ وەرزی نوێی خولی یانە پلە یەکەکانی عێراق، یانەی پێشمەرگەی سلێمانی گرێبەستی لەگەڵ هەریەک لە ئیبراهیم محەمەد و رەعد فەنەر و ستیڤن کوادۆ سارڤۆ واژۆ کرد.
وسام بازگ سەرپەرشتیاری تۆپی پێی یانەی پێشمەرگە بە 964ـی وت، بۆ وەرزی نوێ ی خولی عێراق، هەوڵدەدەن تیپێکی تۆکمە دروست بکەن کە توانای رکابەری هەبێت.
وتیشی، ئامانجی ئەم وەرزەیان دیارە، کە ئەویش گەیشتنە بە خولی نایابی عێراق، هەربۆیە گرێبەست لەگەڵ ئەو یاریزانانە واژۆ دەکەن، کە توانای بەدیهێنانی ئەو ئامانجەیان هەبێت.
بۆ وەرزی نوێی خولی یانە پلە یەکەکانی عێراق، 14 یاریزان ریزی یانەی پێشمەرگەی جێهێشتووە و لە بەرامبەردا تا ئێستا یانەکە گرێنەستی لەگەڵ 3 یاریزانی نوێ واژۆ کردووە، کە یەکێکیان یاریزانێکی پیشەگەری وڵاتی غانایە.
پێداچوونەوە: ئەرسەلان عەبدوڵا