لە گەرمیان
شاخی خۆشک ئاگری گرتووە
964+
میلاد جەلال
ئاگر لە شاخی خۆشک لە سنوری ناحیەی مەیدان کەوتووەتەوە و تا ئێستا کۆنترۆڵ نەکراوە.
عەزیز محەمەد بەڕێوەبەری بنکەی ئاگرکوژێنەوەی ناحیەی مەیدان بە 964ـی وت، “نزیکەی کاتژمێرێک دەبێت ئاگر لە دیوی پشتەوەی شاخی خۆشک کەوتووەتەوە، تیمەکانی ئاگرکوژێنەوە و ھاوڵاتیانی سنورەکە لەھەوڵی کۆنترۆڵکردنین”.
ئاماژەی بەوەشکرد، ئاگرەکە گەورەیە و رێگای ئۆتۆمبێلشی نییە و شاخەکە مینێکی زۆری تیایە بۆیە کۆنترۆڵکردنی زەحمەتە.
سەبارەت بە ھۆکاری ئاگرکەوتنەوەکەی چیای خۆشک لە ناحیەی مەیدان، بنکەی ئاگرکوژێنەوەی بەمۆ بە 964ـی وت، “بەراز قاچی بەر مینێک کەوتووە و تەقیەوەتەوە، بووەتە ھۆکاری کەوتنەوەی ئەو ئاگرە و تا ئێستا کۆنترۆڵ نەکراوە”.
دەشڵێت، گوێیان لە چەند دەنگێکی دیکەی بەھێز بووە لە کاتی کوژاندنەوەی ئاگرەکە، گوماندەکەن کە نزیکەی حەوت مینی تر تەقیبێتنەوە.