لە زاخۆ سێ کلینیک داخران

ئەمڕۆ قایمقامیەتی زاخۆ سێ کلینیک و شەش دوکانی داخستووە، بە تۆمەتی ئەوەی مادەی بەسەرچوویان هەبووە.

دوان لە کلینیکەکان سزاش دراون.

دوکانەکان سەر شۆستەیان لە خەڵک گرتبوو.

وڵات هەجەر سەرۆکی لیژنەی بەدواداچوون و چاودێری بازاڕ بە 964ـی وت،سزای هەر یەکێکیان تا ئێستا دیارنییە چونکە دوای تومارکردنی سەرپێچی، لیژنەی تایبەتمەند گفتۆگو لەسەر چونیەتی سەرپێچییەکە و قەبارەکەی دەکات تا بتوانن بەپێی قەبارەی سەرپێچیەکە سزایان بدەن”.

رۆژانە لیژنەکانی قایمقامیەتی زاخۆ کە پێکدێن لە تەندروستی، بازرگانی، ڤیتێرنەری و ئاسایش لەناو بازاڕ و شوێنە بازرگانیەکان دەگەڕێن.