لە شەش مانگدا نزیکەی 5 ملیۆن گەشتیار هاتوونەتە هەرێم

شیراز عەبدوڵا

لە نیوەی یەکەمی ئەمساڵ چوار ملیۆن و 763هەزار و 597 گەشتیار سەردانی هەرێمی کوردستانیان کردووە.

بە پێی ئاماری دەستەی گەشتوگوزاری هەرێم ، یەک ملیار و 198 ملیۆن و 899 هەزار و 250 دۆلار داهاتی کەرتی گەشتیاری هەرێم بووە، هەر گەشتیارێک لە کاتی سەردانیکردنی نزیکەی 250 دۆلاری خەرجکردووە.

سیروان تۆفیق بەڕێوەبەری بە بازاڕکردن لە دەستەی گەشتوگوزاری هەرێم بە 964ـی وت، ” هاتنی گەشتیاران زیادی کردووە زۆربەی گەشتیارەکان لە خوار و ناوەڕاستی عێراق و هەرێم کە لە 80% ژمارەکە پێکدێنن و ئەو 20% دەمێنێتەوە گەشتیاری بیانین.

هەردوو دەستەی گەشتوگوزار و دەستەی وەبەرهێنان ماوەی دوو رۆژ کۆنفراسی گەشتوگوزار و وەبەرهێنانیان لە هەولێر بەڕێوەبرد.

بە وتەی بەرپرسانی گەشتوگوزار، ئامانج لە کۆنفڕانسەکە بۆ زیادکردنی داهات و قەبارەی بازرگانی دەیانەوێت لە داهاتوودا وەبەرهێنەرانی وڵاتانی کەنداو بێن لە کوردستان وەبەرهێنان بکەن.

پێداچوونەوە: توانا نەقی