دەریاچەی ورمێ هەناسەی لێبڕا

هێرۆ مەولوودی

ئاژانسی هەواڵی ئیسنای ئێرانی چەند وێنەیەکی نوێی دەریاچەی ورمێی بڵاوکردوەتەوە کە بەشیکی زۆری ئەو دەریاچە بە یەکجاری وشک بووە .
بەڕێوبەری گروپی ژیانەوەی دەریاچەی ورمێ ، هەواڵی وشکبوونی زیاتر لە ٪90 دەریاچەکەی پشتراستکردوەتەوە و بە ئیسنای راگەیاندووە “حکومەت بەڵینەکانی بۆ ژیانەوەی دەریاچەکە بەجێ نەگەیاندووە”.
دەریاچەی ورمێ، گەورەترین دەریاچەی رۆژهەڵاتی ناوەراستە و لە ورمێی رۆژهەڵاتی کوردستانە و دوومین دەریاچەی سوێری جیهانە و رووبەری پێنج هەزار و 200 کیلۆ مەتری چوارگۆشەیە و 16 مەتریش قوڵ بووە .