ساڵانه 30 هه‌زار گوێزى ده‌گرت
دار گوێزه 300 ساڵییه‌كه‌ى بنارى قه‌ندیل شكا
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
یه‌كێك له به‌ناوبانگترین و به‌ته‌مه‌نترین دار گوێزه‌كانى بنارى قه‌ندیل شكا، كه به‌رهه‌مى ساڵانه‌ى زیاتر له 30 هه‌زار گوێز بووه.
دار گوێزه‌كه له گوندى ئێندزه‌ى بنارى قه‌ندیل بوو، به دارى (پیرۆتكه) ناسراو بوو، دوێنێ به‌هۆكارێكی نادیار له ده‌قى ژێره‌وه‌ى شكا و كه‌وته سه‌ر ئه‌رز.
له سنوورى گونده‌كانى بنارى قه‌ندیل به‌ڕێژه‌یه‌كی زۆر دارى گوێز هه‌ن، زۆربه‌ى ئه‌و دارانه‌ش كه‌وتوونه‌ته سنوورى گونده‌كانى قڕناقا و پشتئاشان.
سامان برایم، دانیشتوویه‌كى گوندى ئێندزه‌یه به 964ـى وت، نازانن هۆكارى شكانى ئه‌و دار گوێزه چییه.
وتیشی “وه‌ك باپیرانمان باسیانكردووه ته‌مه‌نى ئه‌و دار گوێزه 300 ساڵ ده‌بێت”.
باسی له‌وه‌كرد، له ساڵانى هه‌شتاكان كاتێك سوپاى به‌عس گونده‌كه‌یانى گرتووه، سه‌ربازه‌كان ته‌ڵیشی زۆربه‌ى دارگوێزه‌كانیان بۆ مه‌به‌ستى جوانكاری ژنان لێكردووه‌ته‌وه، بۆیه گومان ده‌كات كه یه‌كێك له هۆكاره‌كانى شكانى ئه‌و داره، ئه‌وه بووبێت.
وه‌ك سامان باسی ده‌كات، به‌رهه‌مى ساڵانه‌ى ئه‌و داره، زیاتر له 30 هه‌زار گوێز بووه، چونكه ده‌ڵێت “ساڵانه هه‌شت گونیه گوێز له‌و داره ده‌كرایه‌وه، هه‌ر گونییه‌یه‌كیش لانیكه‌م چوار هه‌زار گوێز ده‌گرێت”.
ئاشكراشی كرد، كه ئه‌و داره دوو خاوه‌نى هه‌بووه، وه‌ك گوێبیستیش بووه، وه‌ك میرات بۆ ئه‌و دوو كه‌سه ماوه‌ته‌وه و ده‌ڵێت “پێده‌چێت ناوى خاوه‌نى یه‌كه‌مى دار گوێزه‌كه پیرۆت بووبێت، بۆیه له‌وه‌ته‌ى ئه‌و داره هه‌یه به دار گوێزه‌كه‌ى پیرۆتكه‌ى ناسراو بوو”.
ئێستا ئه‌و دار گوێزه، كه‌وتووه سه‌ر رێگاى گوندى گرتكه و به‌هۆیه‌وه رێگاى نێوانى ئێندزه و ئه‌و گونده‌ى داخستووه، به‌ڵام سامان ده‌ڵێت، ئه‌مڕۆ خه‌ریكی قه‌دكردنى داره‌كه ده‌بن و رێگاكه‌ش ده‌كرێته‌وه.