لە زێی بچوکدا خنکاوە

سێ رۆژە شەهرامی هەشت ساڵ دیار نییە

964+
ژووری هەواڵ

ئەمڕۆ سێ رۆژە کوڕە منداڵێکی تەمەن هەشت ساڵ بە ناوی شەهرام لە ئاوی گۆپتەپە لە سنوری قەزای کۆیە خنکاوە و هێشتا تەرمەکەی نەدۆزراوەتەوە.

قایمقامیەتی قەزای دوکان بڕیاریداوە لە ئەمڕۆ بەشێک لە ئاوی زێی بچوک بگرێتەوە بۆ ئەوەی تیمەکان بتوانن شەهرام بدۆزنەوە.

رۆژی پێنجشەممە، 31.8.2023، سامی شەفیق باوکی شەهرام لە رێگەی 964ـەوە داوا لە خەڵکی سنورەکە کرد، ئەوانەی کە مەلەوانی دەزانن و لە خۆیان رادەبینن، سبەی هەینی بچن بەدەمیانەوە.

بە قسەی کەسوکارەکەی، شەهرام رۆژی سێشەممە، 29.8.2023، لەنێوان گوندەکانی بۆگد و کانی بی لە سنووری گۆپتەپەی کۆیە خنکا.