بۆ خۆپاراستن لە کۆلێرا بەڕێوەبەرایەتیی ئاوی سلێمانی چەند رێنماییەکی بڵاوکردەوە

964+

هاوبەش ئەبوبەکر

بەڕێوەبەرایەتیی ئاوی سلێمانی پێنج رێنمایی بۆ خۆپاراستن لە کۆلێرا بڵاوکردەوە و دەڵێت، ئەو ئاوەی کە دابەشی دەکەن بەسەر هاوڵاتیاندا، پاکە و بەبێ ترس بیخۆنەوە.

ئەمڕۆ پێنجشەممە 31.8.2023، ئامانج جەلال، بەڕێوەبەری راگەیاندنی ئاوی سلێمانی بە 964ـی راگەیاند، ئەو ئاوەی ئەوان بەسەر هاوڵاتیاندا دابەشی دەکەن، بەردەوام پاکدەکرێتەوە و کلۆری تێدەکرێت، لە دوای پشکنینی تاقیگەکان و خۆپاراستنی سلێمانی، ئینجا بەسەر هاوڵاتیاندا دابەش دەکرێت.

بەڕێوەبەرایەتی ئاوی سلێمانی ئەم رێنماییانەی بڵاوکردووەتەوە:

  • ئاوی تانکەرێک بەکارمەهێنە بۆ خواردنەوە ئەگەر لۆگۆی بەڕێوبەرایەتیی ئاوی سلێمانی پێوە نەبێت، یان لە شەمعەی تایبەت بە بەڕێوبەرایەتیمان ئاوی وەرنەگرتبێت.
  •  بەهیچ شێوەیەک ئاوی بیر بەکارنەهێنرێت بۆ خواردنەوە ئەگەر پشکنینی بۆ نەکرابێت لە تاقیگەکان.
  • لە کاتی گەشتکردن بۆ ناوچە گەشتیارییەکان، ئاوی چەم و رووبارەکان بەکارنەهێنرێت بۆ خواردنەوە.
  • ئاوی دەبە و بەڕادێک بەکارنەهێنن بۆ خواردنەوە، کە لەبەر تیشکی خۆر دانراوە.