گه‌له‌گورگ واز لە مه‌ڕه‌كانى ناحیەی گردەسێن ناهێنێت
964+
زەید کۆچەر-دهۆک
سەر لەبەیانی ئەمرۆ لە ناحیەی گردەسێن، رەوە گورگێک هێرشیان کردووەتە سەر مەڕ و ماڵاتی هاوڵاتیەک و هەشت سەر مەڕی لێ مردار کردووەتەوە.
محه‌مه‌د مەقسود، خاوەن مەڕەکانە و به 964ـی وت، له درەنگانی شەوى رابردووه‌وه تا به‌ره‌به‌یان، گه‌له‌گورگێك دووجار په‌لامارى مه‌ڕه‌كانى داوه، به‌هۆیه‌وه هەشت سەرهمەڕی لێ مرداربوونه‌ته‌وه.
ده‌شڵێت “گورگه‌كان هه‌ر به‌وه نه‌وه‌ستاون دوو سەرمەڕی دیكه‌شیان له‌گه‌ڵ خۆیان بردووه و تا ئێستا نه‌دۆزراونه‌ته‌وه”.
ماوه‌یه‌ك له‌مه‌وبه‌ر شارەوانی گردەسێن بریاریدا ئاژه‌ڵداره‌كان له‌ده‌ره‌وه‌ى سه‌نته‌رى ناحیه مه‌ڕو ماڵاته‌كانیان به‌خێو بكه‌ن، محه‌مه‌دیش به‌قسه‌ى شاره‌وانى كردووه و ده‌ڵێت “ئێمەش مه‌ڕو ماڵاته‌كانمان بردووه‌تە دەشتاییهک و له‌و دهشتاییهش گورگێكی زۆر هه‌ن”.
به‌قسه‌ى ئه‌و مه‌ڕداره جارێكی دیكه‌ش گه‌لە گورگ په‌لامارى مه‌ڕه‌كانى داوه و دوو سەر مەڕی لێ ههڵدڕێبوو، مه‌زه‌نده‌ش ده‌كات به‌هه‌ردوو په‌لامارى گورگه‌كانه‌وه، نزیکەی چوار ملیۆن دینار زەرەرى پێگه‌یشتبێت.
پێداچوونه‌وه: فه‌رهاد حه‌سه‌ن