یاریگە تازە دروستکراوەکەی بالە لە گوندی گردەسێن. فۆتۆ: 964
بۆ یەکەمجار گردەسێن دەبێتە خاوەن یاریگەیەکی تۆپی بالە
964+
هیڤی دێوالی- دهۆک
گەنجێکی ئاکرێ یاریگەیەکی تۆپی بالەی لەسەر ئەرکی خۆی بۆ گەنجانی ناحیەی گردەسێن دروست کرد و بە خۆڕاییش دەتوانن یاریی تیادا یکەن.
پێشتر یاریگەیەکی لەو جۆرە لە ناحیەی گردەسێن نەبووە، ئەمە دەبێتە یەکەم یاریگەی تۆپی بالە لە ناوچەکەدا، کە درێژیی یاریگەکە 21 مەترە و پانییەکەی 12 مەترە، تێچووەکەی دوو هەزار و 500 دۆلار بووە.
ریاز فەرزۆ، ئەو گەنجەی یاریگەکەی دروست کردووە، بە 964ـی وت، “لەسەر داوای گەنجانی ناوچەکە، بڕیارمدا یاریگەیەکی تۆپی بالەیان بۆ دروست بکەم، ئێستا خزمەت بە گەنجان دەکات”.
وتیشی، هیوادارم هەموو گەنجی ناوچەکە لێی سوودمەند بن و بە خۆڕایی یاریی تێدا دەکەن.
ناحیەی گردەسێن دەکەوێتە قەزای ئاکرێ لە پارێزگای دهۆک.
پێداچوونەوە: ئەرسەلان عەبدوڵا