رامۆس. فۆتۆ: سۆشیال میدیا
رامۆس بێ یانه و بێ ئیشه
964+
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا
تا ئێستا سێرجیۆ رامۆسی به‌رگریكاری ئیسپانی، بێ یانه‌یه و بێ ئیش ده‌سوڕێته‌وه.
رامۆس گرێبه‌سته‌كه‌ی له‌گه‌ڵ پاریس سانجێرمان كۆتایی هات و له‌وێ به ئاستی پێویست ده‌رنه‌كه‌وت، ئێستاش چه‌ند ئۆفه‌رێكی له سعودیه و ئه‌مریكا و توركیا هه‌یه.
رۆژنامه‌ی ماركا نووسیویه‌تی، رامۆس زیاتر له یانه‌ی گالاته‌سه‌رای توركیا نزیكه، چونكه یانه‌كه به‌شداریی چامپیۆنزلیگی ئه‌وروپا ده‌كات، به‌ڵام هێشتا بڕیاری كۆتایی خۆی نه‌داوه.
سه‌رچاوه‌كه ده‌ڵێت، رامۆس حه‌ز ده‌كات هه‌ر له ئه‌وروپا یاریی بكات و موچه‌یه‌كی باشیش به‌ده‌ست بهێنێت.
یانه‌ی گالاته‌سه‌رای چاوه‌ڕێی رامۆسه تا 15ی ئه‌یلول بڕیاری خۆی بدات، كه مێركاتۆ له توركیا تا 15ی ئه‌یلول كراوه‌یه، هه‌روه‌ها بۆ سعودیه‌ش تا 20ی مانگی داهاتوو كات هه‌یه په‌یوه‌ندی به یانه‌یه‌كی ئه‌وێوه بكات.