له‌ماوه‌ى 3 كاتژمێر زیاتر له 10 ملیۆن دیناریان بۆ كۆكرده‌وه
گەنجانی باسرمە خاوه‌ن ئوتومبێله سوتاوه‌كه‌یان بێهیوا نه‌كرد
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
ژماره‌یه‌ك گه‌نجى ناحیه‌ى باسرمه، كۆمه‌كیان بۆ شۆفێرى ئه‌و ئوتومبێله سووتاوه كۆكرده‌وه، كه دوێنێ له‌سه‌ر دوو سایدى گشتى باسرمه ئاگرى تێبه‌ربوو و ته‌واوى ئوتومبێله‌كه‌ى سووتا.
ئوتومبێله‌كه جۆرى كیا سپۆڕتاج قه‌مه‌ره بوو، شوفێره‌كه به‌خێزانه‌وه له سۆران هاتبوو ده‌یه‌ویست به‌ره‌و شه‌قڵاوه بڕوات له‌وێدا ئاگر له ئوتومبێله‌كه‌ى كه‌وته‌وه.
محه‌مه‌د زرار ئه‌حمه‌د، یه‌كێك له‌و گه‌نجه خۆبه‌خشانه‌ى باسرمه كه خاوه‌ن بیرۆكه‌ى كۆمه‌ككردنه‌كه بوو، به 964ـى وت، كه بینیویانه ئوتومبێلێك له‌سنوورى ناحیه‌كه‌یان ده‌ستوتێت به‌په‌له گه‌یشتوونه‌ته شوێنى رووداوه‌كه.
وتیشی “زۆر هه‌وڵماندا به حه‌ریقی ئوتومبێله‌كان ئاگره‌كه بكوژێنینه‌وه به‌ڵام بێسوود بوو، تا به‌رگرى شارستانیش گه‌یشتنه شوێنى رووداوه‌كه به‌شی زۆرى ئوتومبێله‌كه سووتابوو”.
به‌قسه‌ى محه‌مه‌د، له‌وكاته‌دا بیرۆكه‌ى كۆكردنه‌وه‌ى كۆمه‌كى بۆ شۆفێره‌كه پێشنیار كردووه و له‌گه‌ڵ چه‌ند گه‌نجێكی ناحیه‌كه‌ى جێبه‌جێیان كردووه.
محه‌مه‌د ده‌ڵێت “شوفێره‌كه به ته‌نیا نه‌بوو خێزانیشی له‌گه‌ڵدابوو، ئوتومبێله‌كه‌شی هی خۆى نه‌بوو به ئه‌مانه‌ت وه‌ریگرتبوو، ئه‌مه بووه جێی سه‌رنجى من و راسته‌وخۆ ده‌ستمان به كۆكردنه‌وه‌ى كۆمه‌كه‌كه كرد”.
وه‌ك ناوبراو باسیده‌كات، له‌سه‌ر هه‌ردوو سایده‌كه‌ى رێگاى باسرمه – شه‌قڵاوه، ئوتومبێلى خه‌ڵكیان راده‌گرت و داواى كۆمه‌ككردنیان بۆ ئه‌و شۆفێره لێده‌كردن.
وتیشی “له‌ماوه‌ى كه‌متر له سێ كاتژمێر، توانیمان 10 ملیۆن و 210 هه‌زار دینار بۆ ئه‌و شۆفێره كۆبكه‌ینه‌وه”.
ئه‌وه یه‌كه‌مین كاری خێرخوازی محه‌مه‌د و تیمه‌كه‌ى نیه له‌و سنووره كردبێتیان، به‌ڵكو به‌شێوه‌یه‌كی به‌رده‌وام ئه‌و كاره ده‌كه‌ن.
ده‌ڵێت “له‌ناو باسرمه و سنووره‌كه‌ى هه‌ر حاڵه‌تێك له نه‌خۆش و كه‌سانى خاوه‌ن پێداویستى تایبه‌ت و كه‌سانى بێ دایك و باوكمان تێبینى كردبێ كۆمه‌كمان بۆ كۆكردوونه‌ته‌وه، و دوایین كۆمه‌كیش 53 ملیۆن دینارمان بۆ نه‌خۆشێك كۆكرده‌وه”.