ئاگری دوو کۆگاکەی هەولێر زیانی مادی زۆری هەبووە

964+

شیراز عەبدوڵا

بەرەبەیانی ئەمڕۆ چوارشەمە ئاگر لە دوو کۆگا لەسەر شەقامی 120 مەتری لەسەر رێگای هەولێر – مەخمور کەوتەوە و زیانێکی زۆری مادی هەبووە.

کۆگاکان کارگەی دارتاشی و دروستکردنی قەنەفە و مێزوو کورسی بووە بۆیە بە ئاسانی کۆنترۆڵنەکراوە.

رائید سیراج تەیفور، ئەفسەر لە بەرگری شارستانی هەولێر بە 964ـی ڕاگەیاند، ئاگرەکەی کوگاکانی ناوچەی پیشەسازی باشووری هەولێر کۆنترۆڵکراوە و
تیمەکانیان لە کاتژمێر یەکی شەوەوە ، لە سەرجەم بنکەکانی ناو شاری لە شوێنی رووداوەکە ئامادبوون و توانییان ئاگرەکە کۆنتڕۆلکەن.

دانا خدر خاوەنی کۆگاکان بە 964ـی وت، “زیاتر لە دوو کۆگا سووتاوە شوێنی لە سەر رووبەری زیاتر لە دوو هەزار مەتر دروستکراون و نزیکەی دوو ملیۆن دۆلار زیانی مادی بەر کۆگاکان کەوتووە.

لە شوێنی ئەو کۆگایانەی سووتاون، پێداویستیەکانی ناماڵ وەک مێز و کورسی و قەنەفە دروستدەکرێت، دەیان جۆر داری تێدا بەکاردەهێنرێت هۆکاری زیاتر تەشەنە کردنی ئاگرەکش هەر بۆ بوونی ئەو دارانە دەگەڕێتەوە.

پێداچوونەوە: توانا نەقی