داوای تەواوکردنی نەخۆشخانە 100 قەرەوێڵەییەکەی کەلار دەکەن
964+
هونەر فارس- کەلار
نزیکەی 10 ساڵە نەخۆشخانەی 100 قەرەوێڵەیی کەلار کارکردن تیایدا وەستاوە و بەشێک لە هاوڵاتیان و چالاکوانان گردبوونەتەوە و داوای تەواو کردنی دەکەن.
نەخۆشخانە 100 قەرەوێڵەیەکەی کەلار تایبەت دەبێت بە منداڵان و چالاکوانانیش دەڵێن، بە تەواوکردنی ئەو نەخۆشخانەیە چیتر منداڵەکانیان بە رێگای پر مەترسی سلێمانیدا نابەنە نەخۆشخانەکانی ئەو شارە.
ئیستا دوای 10 ساڵ هێشتا ئەو نەخۆشخانەیە هەر هەیکەلێکە و نازانرێت بە چ هۆکارێک و کەی دەستدەکرێتەوە بە تەواوکردنی.
پێداچوونەوە: توانا نەقی