بەدواداچوونی 964

ئێستا نوشتەو سیحر لە بری گۆڕستان لە ناو مەکینەی سەیارە دادەنرێت

دیلان محەمەدجەزا – سلێمانی

پێشتر هەر ئەوەمان زانیوە و بینیوە نوشتە و دوعا و سیحر لە ماڵان و لە گۆڕستان و تەنانەت ناو گۆڕەکانیش دانراوە، بەڵام ئێستا ئاشکرا بووە نوشتە و دوعا لە ناو ئۆتۆمبێل و لە ناو مەکینەکەی دەشاردرێتەوە.

ئەمە قسەی گیرفان نییە و 964 لە وەرشەیەکی چاککردنەوەی ئۆتۆمبێل لە سلێمانی، زانیاری لەوبارەیەوە دەستکەوت.

وەستا محەمەد مەلا نوشتە و دوعایەکی درێژی بەدەستەوەیە و بۆ 964 ئاشکرای دەکات، تا ئێستا چەندین جار نوشتە و دوعایان لە ناو بزوێنەر و شوێنی زۆر عاسێی ئۆتۆمبێلەکان دەرهێناوە، کە شێوەی جۆراوجۆریشیان هەبووە.

ئەو دەڵێت، نوشتە و دوعاکان نادەن بە خاوەنی ئۆتۆمبێلەکان و پێشیان ناڵێن، نەوەک کێشەی کۆمەڵایەتی بەدوادابێت، بەڵکو رادەستی مامۆستایانی ئایینی دەکەن بۆ ئەوەی چارەسەری پێویستی بۆ بکەن.

وەستا محەمەد دەشڵێت، تەنیا لە پێناو خوا ئەو کارە دەکەن.

پێداچوونەوە: ئەرسەلان عەبدوڵا