تەنیا سیدەکان ماوە

شارەوانییەکانی سنووری سۆران پلەبەندییان بۆ کرا

964+

توانا نەقی

شارەوانی قەزا و ناحیەکانی سنوری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران پلەبەندییان بۆ کراو بە پێی پلە بەندییەکەشیان ئەندامانی ئەنجومەنی شارەوانییان بۆ دیاری دەکرێت.

پلەبەندی بۆ هەر پێنج قەزاکەی سنوورەکە کراوە تەنیا سیدەکان ماوە کە بچێتە بواری جێبەجێکردنەوە کە بەپێی بوون بە قەزا پلەکەی دیاری بکرێت.

مەرجی پلەبەندییەکە گۆڕینی لە ناحەیەوە بۆ قەزا، هەروەها ژمارەی دانیشتوان لە 70 هەزار کەس کەمتر نەبێت ئەو کاتە پلەبەندی دەکرێت و پەیوەندی بە پرۆژەی خزمەتگوزارییەوە نییە.

هەندێک لە گوندەکان کە شارەوانییان هەیە و لەگەڵ ناحیەکانیش پلەبەندییەکانیان ژمارە چوارە.

خەسرۆ ئیسماعیل بەڕێوەبەری گشتی شارەوانییەکانی سۆران بە 964ـی وت، تا ئێستا قەزاکانی چۆمان، مێرگەسۆر و رواندز پلەبەندیان بۆکراوە بۆ پلە دوو هەرچی سیدەکانە جارێ پلە چوارە و خەلیفانیش هەر پلە سێیە.

بەڕێوەبەری گشتی شارەوانییەکانی سۆران وتیشی، یەکێک لە سوودەکانی ژمارەی ئاندامانی ئەنجومەنی شارەوانی ئەو قەزانە بە پێی پلەبەندییەکە زیاد دەکات، ئێستا سۆران چونکە پلە یەکە 11 ئەندامی هەیە، چۆمان پلە دووە نۆ ئەندامی هەیە و خەلیفان پلە سێیە حەوت ئەندامی هەیە، ئەوانی دیکە پێنج ئەندامیان هەیە.

سەرجەم ئەو شارەوانیانەش کارەکانیان دەگەڕێنەوە بۆ بەڕێوەبەرایەتی گشتی شارەوانییەکانی سۆران.