بەڕێوەبەرایەتیی کارەبای سلێمانی - وێنە: 964
لە بەیانییەوە چەند شوێنێکی دیکە لێخۆشبوونی کارەبا دەیانگرێتەوە
توانا نەقی
لێخۆشبوونی قەرزای پارەی کارەبا بە بڕی 15% بۆ پۆلەکانی بازرگانی، پێشەسازی، کشتوکاڵی و حکومی دەستی پێکردەوە.
دابەشکردنی کارەبای سلێمانی بڵاویکردووەتەوە، لە سبەینێ دووشەممە 28.8.2023 دەستدەکەن بە داشکاندن بۆ کەرتەکانی بازرگانی، پیشەسازی، کشتوکاڵ و حکومی و تا ماوەی سێ مانگ بەردەوام دەبێت.
ئەوەش هاتووە، لە سبەینێوە هاوبەشانی کارەبای ئەو پۆلانە کە خاوەنی پرۆژەن لەو بوارانەی ئاماژەی پێکراوە، دەتوانن سەردانی بەڕێوەبەرایەتی دابەشکردنی کارەبای سلێمانی-رۆژهەڵات بکەن بۆ دانەوەی قەرزەکانیان بە داشکاندنی 15%-ەوە
بەڕێوەبەرایەتییەکە دەکەوێتە گەڕەکی قالاوا لە شاری سلێمانی و تا سێ مانگ ئەو کەسانە بۆیان هەیە سەردانیان بکەن بۆ ئەوەی سوودمەند بن لەو داشکانە.
سەبارەت بە داشکاندن بە هەمان بڕ بۆ ماڵان ماوەیەکە کەوتووەتە بواری جێبەجێکردنەوە و بەردەوامە.